تەندروستی عێراق هۆشداریدا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی مەترسیدار

  2021-07-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ھۆشداریدا لە نەخۆشی "تای خوێنبەربوون"، کە لە ئاژەڵەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆف، ڕێژەی مردنی لە ٦٠% و تا ئێستاش چارەسەری نییە .

ئەو ھۆشداریەی وەزارەتی تەندروستی عیراق دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا ، سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو نەخۆشییە لە بەغدا و زیقار و ئەنبار تۆمارکراوە .

ھەیسەم عوبەیدی بەڕێوەبەری بەرگری وپاراستنی تەندروستی لە وەزارەتی تەندروستی، بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی ڕاگەیاندووە، لەگەلڕ نزیکبوونەوە لە جەژنی قوربان، پێویستە بە وریایی و ھۆشیارییەوە خۆ بپارێزرێت لە پەتای تای خوێنەبەربوون، بەو پێیەی لە ئاژەڵەوە دەگوێزرێتەوە بۆ مرۆف .

بە گوتەی ئەو لێپرسراوەی تەندروستی عێراق، ئەو کەسەی تووشی نەخۆشییەکە دەبێت تایەکی قورس و دواتر دووچاری خوێنەبەربوون دەبێت، لە کۆتایشدا کەسی توشبوو بەڕێژەی لە ٦٠% ئەگەری مردنی ھەیە .

عوبەدی روونیکردەوە، نەخۆشییەکە بە چەند ڕێگەیەک دەگوێزرێتەوە، وەک تێکەڵبوون بە ئاژەڵی تووشبوو، یان پێوەدانی مێشولە کە لەسەر پێستی ئاژەڵە تووشبووەکان زۆربوون، یان ئەو کەسانەی ئاژەڵی تووشبوو سەردەبڕنو کەلوپەلی خۆپارێزی ناپۆشن، یاخود لەرێگەی خوێنی ئاژەڵی سەربڕدراوەوە کە بەر شوێنی برینداری جەستەی مرۆفەکان دەکەوێت .

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تووشبوونی مرۆفەکان، لەڕگەی خوێن و شلەو دەردراوەکانی دیکەوە لە یەکێکەوە بۆ یەکێکی دیکە دەگوێزرێتەوە .

لە کۆتایی وتەکانیدا عوبەیدی ڕوونیکردەوە، لە دیارترین نیشانەکانی ، ماوەی سەرھەڵدانی نەخۆشییەکە دوو ھەفتەی پێدەچێت، نیشانەکانی ھەمان نیشانەی پەتای ھەڵامەتی ھەیە، وەک سەرئێشە دڵتێکھەڵھاتن ە ھێڵنجدان ئاژاری ماسولکەکان و ئێسک و سکچوونی خوێناوی  کە نزیکەی ١٠ رۆژ بەردەوام دەبێت و دواتر مردنی بەدوادا دێت، چونکە تا ئێستا ھیچ فاکسینێکنییە بۆ نەخۆشییە فایرۆسییە.  



ڕیکلام