لە هێرشێکی داعش لە دوبز دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران

  2021-07-17  | 
وێنەی دوو سەربازە کوژراوەکەی عێراق
 سۆران عەبدولکەریم
لە ئەنجامی هێرشێکی داعش بۆ سەر هێزێکی سوپای عێڕاقی لەسنوری قەزای دوبز دوو سەربازی سوپای عێراق کوژران .

ئەحمەد خورشید وتەبێژی هێزەکانی حەشدی عەشایەری سنوری حەویجە بەتۆڕی ھەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، چەکدارانی داعش کاتژمێر ١١:١٠ خولەک لەڕێی دەستڕێژی گولـلە و بۆمبی چێنراوەوە، سوپای عێڕاقیان لەسنوری قەزای حەویجە کردۆتە ئامانج و هێرشەکە کوژرانی دوو سەربازی لێکەوتۆتەوە .

ئاماژەی بەوەشکرد ئەو دوو سەربازە سەر بە لیوای ٣٢ی فیرقەی هەشتی سوپای عێڕاقن، بەناوەکانی جاسم هاشم غەڕابی و حەیدەر حەمزە عەبدولحسێنە،

وتەبێژی ھێزەکانی حەشدی عەشایەری جەختی لەوەش کردەوە هێرشەکە لەسنوری گوندی خەبازەی سەر بەقەزای دوبز بووە لە نزیک پڕۆژەی ئاوی ناحیەی مولتەقا و لەئێستادا تەرمی کوژراوەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراون .

ماوەیەکە چەکدارانی داعش هێرش و کردەوە ئەمنییەکانیان لە سنوری پارێزگای کەرکوک زیادکردووە و بەشێوەیەکی نیمچە رۆژانە هەڵدەکوتنە سەر هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی لە سنورەکە



ڕیکلام