بە‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی عێراق ڕایگەیاند، ئاگر لە فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا له به‌غدا كه‌وته‌وه و زیانێكی زۆری ماددی تۆماركراون، به‌ڵام هیچ زانێكی گیانی نه‌بووه.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی تەمووز ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاند،
به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی موسه‌ننا ئاگری گرتووه و توانیویانه به‌شی كۆگای مووشه‌ك
له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بپارێزن و ئاگره‌كه‌ش كۆنترۆڵ بكه‌ن.
لە
بەیاننامەکەدا هاتووە ، تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به په‌له توانیویانه ئه‌و
ئاگره كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه له كۆگای ئامێره كاره‌باییه‌كان كه‌وتووه‌ته‌وه، نزیك
بووه له كۆگایه‌كی مووشه‌ك له ناو فڕۆكه‌خانه‌كه.