زانیاری نوێ لەسەرسەردانی کازمی بۆ ئەمریکا ئاشکراکرا

  2021-07-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێن ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی دەربارەی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی ‌عێراق مستەفا کازمی بۆ ئەمریکا ڕایگەیاندووە، بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لێ دەکرێت و چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکرێت.

کونسوڵگەری ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، سەرۆک بایدن بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە پێشوازیکردن لە سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی بۆ کۆشکی سپی لە بەرواری ٢٦ ی مانگی ٧ ی ٢٠٢١. سەردانەکەی سەرۆک وەزیران تیشک دەخاتە سەر هاوبەشیی ستراتیژی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمریکا و #عێراق و ئەو هەماهەنگیە دوولایەنیانەش کە دەکەونە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی ستراتیژیەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە،  سەردانەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو بوارانەی بۆ هەر دوولا جێی بایەخن لە نێویشیاندا پەروەردە و تەندروستی و کلتوری و وزە و دەستپێشخەریەکانی تایبەت بە کەشوهەوا. 

باسی لەوەشکردووە، سەرۆک بایدن بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانێتە بەهێزکردنی هەماهەنگیە دوو قۆڵیەکان لەگەڵ عێراق لە بواری سیاسی و ئابوری و پرسەکانی تایبەت بە ئاساییش و لەم نێوەندەشدا هەوڵە هاوبەشەکان بۆ دڵنیاییدان لە شکستپێهێنانی درێژخایەنی #داعش .

 

 


ڕیکلام