کازمی کاردەکات بۆ دەرکردنی لێبوردنی تایبەت بۆ زیندانییەکان

  2021-07-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان دۆخی ئێستای زیندانەکانی عێراقیان تاوتوێکردووە و لایەنی پەیوەنداری راسپاردووە، بە پەلەکردن و کارئاسانیکردن بۆ ڕێوشوێنەکانی لێبوردنی تایبەت.

نوسینگەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کازمی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری داد و نوێنەرایەتی سەرۆک کۆمار و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دیکە ئەنجامداوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە دەربارەی دۆخی ئێستای زیندانەکانی عێراق و ڕێوشوێنەکانی گەشەپێدانی زیندانەکان بەشێوەک شوێنێک بن بۆ چاکسازی و راھێنانەوەی دەروونی زیندانییەکان، بەشێوەیەک پێوەرەکانی مافی مرۆفیان تیا پەیڕەو بکرێت .

بە گوێرەی بەیاننامەکە کازمی وەزیری دادی راسپاردووە، بۆ بەداواداچوونی ڕێوشوێنەکانی لێبوردنی تایبەت، بە تایبەت ژنان و منداڵان، ھەروەھا کارکردن لەسەر راھێنانەوەی زیندانییەکان بۆ دووبارە تێکەڵکردنەوەیان بە کۆمەڵگە .



ڕیکلام