بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

  2021-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ههەرێم رایگەیاند، حکومەت لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە هاوڵاتییان.

لەراگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم باسی لەوەکردووە، وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی .

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، بەمەبەستی پێدانی ئەو بڕە کارەبایە بە هاوڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن .

هاوکات، لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمیشدا هاتووە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە .



ڕیکلام