گەرمیان.. دووکەس بەتۆمەتی پلاندان بۆ دزینی بانکی جیهان دەستگیرکران

  2021-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیا رایگەیاند، شەوی رابردوو دوو کەسیان بەتۆمەتی پلاندان بۆ دزینی بانکی جیهان لە قەزای کەلار لەرۆژانی جەژنی قورباندا دەستگیرکردووە کە یەکێکیان پاسەوانی بانکی جیهانە.

لەراگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان باسی لەوەکردووە، دوای وەرگرتنی زانیاری و چاودێری ورد لەسەر  تۆمەتبارێک کەپاسەوانی بانکی جیهانە لەقەزای کەلار و ماوەی دوو مانگە پلانی  دزینی بانکەکەی داڕشتووە و  بەرنامەی  دانابوو لەڕۆژانی پشوی  جەژنی قوربان بانکەکە ببڕێت، توانرا دوو کەس دەستگیربکرێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەش، شەوی ڕابردوو بەشی پۆلیسی نەهێشتی تاوانی گەرمیان توانیان ئەوپلانە پوچەڵ بکەنەوە و دوو تۆمەتبار دەستگیربکەن  کەیەکێکیان پاسەوانی بانکەکەیە و ئەوەی تریان ئاگاداری پلانەکەبوە .

هاوکات، ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباردا لەپێش دادوەری لێکۆلینەوەی کەلار، دانی نا بەتاوانەکەیدا  و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 بەندکراوە و لێکۆلینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .



ڕیکلام