ئەمڕۆ لە بەردەم دەرگای دادگا کەسێکی نە ناسراو تەقە لە زیندانیەک کرد و لە ئەنجامدا یەکسەر زیندانیەکە گیانی لە دەستدا.
بەپێێ ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕی ھەواڵی ژیان کەوتوون، ئەم زیندانیە بە ناوی « ح، أ » پێشتر خاوەن دوکانێکی فروشتنی موبایل بووە لە ناو بازاڕی زاخۆ و لەسەر قەرزێکی زۆر زیندانیکراوە.
وا بریاربوو ئەمڕۆ دادگایی بکرێت و سزاکەی دیار بکرێت، بەڵام لەبەردەم دادگا بە سێ گولـلە گیانی لەدەستداو پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە لایەن پولیسی زاخۆ بۆ ئەم کەیسە کرایەوە.