گرفتی غاز لەگەرمیان و بەشێك لە سلێمانی چارەسەرکرا

  2021-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هاوپەیمانی هیوا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەشێک لە کێشەی گرانبوون و کەمبوونەوەی غاز لە گەرمیان و هەندێک ناوچەی سلێمانی چارەسەر بکەن.

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوپەیمانی هیوا بڵاویکردەوە "پاش بەدواداچونمان بۆ کێشەی گرانبونی و کەمبونەوەی غاز لە گەرمیان و هەندێ ناوچەی سلێمانی، توانیمان بگەینە ئەنجامێک و کێشەی ژمارەیەک کارگەی بەرهەمهێنانی غاز چارەسەر بکەین، خۆشمان وەک ژمارەیەک پەرلەمانتار ببینە کەفیل تا بەر لە جەژن دابەشکردنی غازی شلی ماڵان نەوەستێ و گرفتی کەمی غاز دروست نەبێت، پاش جەژنیش لەرێگەی حکومەتی خۆجێیی کێشەی کارگەکانی غاز و وەزارەتی نەوتی عێراق چارەسەر دەکەین" .

ئاماژەیان بەرەشکردووەژ لە ئێستاشدا هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆ چارەسەرکردنی گرفتی بەنزین بە هاوکاری حکومەتی فیدڕاڵ .



ڕیکلام