کچێکی ئێزدی ڕفێندراوی دەستی داعش لە ناوچەی دێرەزوور لە سوریا دۆزرایەوە، کە پێشتر لە شنگال لەلایەن داعشەوە ڕفێنرابوو
                                        
                                   
                                        
                                            
                                            
                                            
                                                
                                                
                                            
                                             
یەکێک لە کەسوکاری کچەکە بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند ، کچەکە ناوی (زێرێ مەتۆ شڤانـە) و پێشتر لە کۆمەڵگەی (تەل قەسەب) بووە و تەمەنی ٢٥ ساڵە.
ئەو کەسە وتیشی کچەکە بە هاوکاری ئاسایشی ڕۆژئاوا دۆزراوەتەوە و  لە ئێستادا کچەکە لە ماڵی ئێزدیەکانە لە هەرێمی جزیرەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێتەوە ناو کەسوکارەکەی لە عێراق.
لەساڵی ٢٠١٤ ، لەکاتی شاڵاوی چەکدارانی داعش بۆسەر شنگال و دەوروبەری، بەسەدان ژن وکچی ئێزدی ڕفێنران، کە تا ئێستاش ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.