سۆرانی  |  بادینی  |  English      

لە تەقینەوەکەی بەغدا 48 کەس کوژران و بریندار بوون

  2021-07-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە بازاڕێکی خۆرھەڵاتی بەغدا 48 کەس کوژران و برینداربوون .

بە گوتەی سەرچاوە ئەمنییەکان، تەقینەوەکە لە بازاڕێکی مەدەینە سەدری بەغدا بووە و بەھۆیەوە 18 کەس کوژراون و 30 کەسی دیکەش بریندار بوون .

بەگوتەی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق تەقینەوەکە بۆمبێکی تەقیتکراو بووە و تەقینەوەکە لە کاتێکدا بووە کە خەڵکی سەرقالٍی کرینی پێداویستییەکانی جەژن بوون .