ئەمڕۆ 2125 تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون

  2020-07-05  | 
بەغدا
2125 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکران
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 2125 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون و 105 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە راگەیەندراوی ئەمڕۆیدا دواین ئامارەكانی تووشبوون بە كۆرۆنای بڵاوکردەوە و راگەیاند، بەپێی ئەو پشکنینانەی لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرتاسەری عێراق ئەنجامدراون، دوو هەزار و 125 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 تۆمارکراون.

روونیشیکردووەتەوە، لەو ژمارەیە  461  حاڵەتیان لە بەغدا،  159حاڵەت لە نەجەف،  176  حاڵەت لە سلێمانی،  25  حاڵەت لە هەولێر،   3حاڵەت لە دهۆک،  146  حاڵەت لە کەربەلا،  41  حاڵەت لە کەرکوک،  65  حاڵەت لە دیالە،  86  حاڵەت لە واست،  159  حاڵەت لە دیوانە،  137حاڵەت لە بەسڕە،  100  حاڵەت لە میسان،  47  حاڵەت لە بابل،  357  حاڵەت لە زیقار،  16  حاڵەت لە ئەنبار،  40  حاڵەت لە موسەنا،  16  حاڵەت لە نەینەوا و  91  حاڵەتیش لە پارێزگای سەڵاحەدین تۆمارکراون  .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەر لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  105  کەسی دیکە لە عێراق گیانیان لەدەستداوە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوون، هەروەک هەزار و 940 نەخۆش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە  .

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق راشیگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ،   60  هەزار و  479  کەس لە سەرتاسەری وڵات تووشی کۆرۆنا بوون کە لەو ژمارەیە دوو هەزار و  473  کەس گیانیان لەدەستداوە،  33  هەزار و  17  نەخۆشیش چاکبوونەتەوە و لە ئێستاشدا  24  هەزار و  989  تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە خەوێندراون کە باری تەندروستی  306  کەسیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.



ڕیکلام