گەنجێک لە ئاوی رووباری سیرواندا خنکا

  2020-07-05  | 
گەرمیان
گەنجێک لە رووباری سیرواندا خنکا
هێمن میروەیس
 هێمن میروەیس
بەڕیوەبەری بەرگری شارستانی باوەنوور رایگەیاند، گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە ئاوی رووباری سیرواندا خنکاوە.

هەورامان حەسەن بەڕیوەبەری بەرگری شارستانی ناحیەی باوەنوور بە تۆڕی هەواڵی ژیانی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی٧ی٢٠٢٠، گەنجێک بەمەبەستی مەلەکردن چووەتەسەر ئاوی رووباری سیروان و خنکاوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە و تیمەکانی غەواسی بەرگری شارستانی گەرمیان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمەکەن.

بەهاتنی وەرزی هاوین و لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، هاوڵاتیان و بەتایبەتیش گەنجان، بە مەبەسەتی مەلەکردن دەچنەسەر رووبار و بەنداوەکان و ئەوەش هەندێک جار رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

هێمن میروەیس - گەرمیان



ڕیکلام