خەزعەلی داوای لێپرسینەوە لە کازمی دەکات

  2021-07-22  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق دەزگای هەواڵگری عێراقی بە دەستتێوەردان لە کاروباری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە تۆمەتبار کرد و داوای لە پارلەمان کرد لێپرسینەوە لە کازمی بکات .

قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق  ڕایگەیاندووە،  دەزگای هەوڵگری عێراق بۆ هەڵبەستنی درۆیەک سەبارەت بە ئاکامی هەڵبژاردنەکان، کاریان بۆتە کۆ کردنەوەی هەواڵ سەبارەت بە گرووپەکانی بەرگری و بەم بۆنەشەوە خەڵک بڕوایان بەم سیستەمە نەماوە.

دەشڵێت: ئێمە داوامان لە پارلەمان کرد لێپرسینەوە لە دەوڵەت و سەرۆک وەزیران بکات و بۆ ئەم کارەش واژۆمان کۆ کردۆتەوە و ناهێڵین ئەم دۆسیە دوا بخرێت.

خەزعەلی دەوڵەتی ئێستای عێراقی بە دۆڕاوترین دەوڵەتی مێژووی عێراق ناو  دەبات و دەڵێت: چەندین ملیۆن کەس لە عێراق بە هۆی گرانییەوە ئازار دەبینن و دەوڵەت هیچ ڕێگایەکی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئابووری نییە.

ناوبراو ڕاشیگەیاندووە، ئێمە ئاشکرا ڕایدەگەینین ئەمریکا دەیەوێت ت فێڵ بکات. فڕۆکە ئەمریکییەکان بە مەبەستی سیخوڕی لە ئاسمانی عێراقدا دەفڕن و بە بیانووی داعشەوە بە سەر سنووری ئاسمانی ئەم وڵاتەدا زاڵ بوون.


ڕیکلام