وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٩٠٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٦ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست داوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٨٢٠٥ ک چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان پەڕاندووە.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، ملیۆنێک و ٥٣٥هەزار و ٨٤٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ملیۆنێک و ٣٩٤ هەزار و٥٣٦ کەس چاکبوونەتەوە.
لە ئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە ٩٠.٨٪ کۆی تووشبوانە.
لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ١٨١٦٧ گیانیان لەدەست داوە.