ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش لە کەرکووک دەستیپێکرد

  2021-07-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سوپاى عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان لە باشورى کەرکووک دژی گروپەچەکدارەکانى داعش دەستپێکرد.

 ئۆپەراسیۆنەکە لەوسنوورانەبەڕێوەدەچێت کە چەکدارانی داعشی لێیە، ئامانج لێی لەناوبردنى ئەو چەکدارانەیە.

ماوەیەکە جموجوڵى گروپەچەکدارەکانى داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان و سنورى پارێزگاى کەرکوک زیادیانکردووە،  ئەوەش ترسودڵەڕاوکێى لاى بەشێک لە هاوڵاتیان دروستکردووە.

بەپێى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسیش، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا نزیکەی 250 داواکراو لەو ناوچەیە دەستگیرکراون کە ئۆپەراسیۆنەکەی تێدا کراوە.



ڕیکلام