پارێزگارى دهۆک ڕایدەگەیەنێت، بەستنی دەمامک بۆ هەموو کەسێک ناچارییە، ئەوەش دواى ئەوەدێت ڕێژەى توشیون لەو پارێزگایە بەڕێژەیەکى بەرچاو هەڵکشا.
عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەى توشیون بە کۆرۆنا لە پارێزگاى دهۆک بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوتەوە و پێویستە سەردانکردنی هەموو شوێنەکان بە دەمامکەوە بێت .
ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەى 24 کاتژمێرى ڕابردوودا لە دهۆک، 1517 تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمارکراون و 12 کەسیش بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدستداوە .