ئەنبار.. کەسێک دەستگیردەکرێت کە بەڵێنی دابمەزرێنێ بەهاووڵاتیان داوە

  2021-07-28  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌ پارێزگای ئه‌نبار كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ پاره‌ی له‌هاوڵاتیان وه‌رگرتوه‌ به‌ناوی دامه‌زراندنه‌وه‌ و به‌ڵێنی نادروستی پێداون .

بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی له‌ پارێزگای ئه‌نبار دوای به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی یاسایی و به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵگری، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی كه‌سێكیان ده‌ستگیركردوه‌ كه‌ بڕی 20 هه‌زار دۆلاری له‌ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك وه‌رگرتوه‌ و به‌ڵێنی نادروستی پێداون كه‌ دایانبمه‌زرێنێت .

لە بەشێکى ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وته‌كانی تۆمه‌تباره‌كه‌ تۆماركراوه‌ و ره‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كراوه‌، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری .

هاوکات، هۆشداریده‌ده‌نه‌ هاوڵاتیان كه‌ خۆیان به‌دوربگرن له‌ كه‌سانی فێڵباز و داواش له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، له‌كاتی بوونی هه‌ر روداوێكدا په‌یوه‌ندی به‌ ژماره‌ 131ه‌وه‌ بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچونی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان .



ڕیکلام