سۆرانی  |  بادینی  |  English      

نوێترین لێدوانی وەزیری کارەبا لەسەر دۆخی کارەبای هەرێم

  2021-07-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری کارەبای هەرێم رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا سێ کاتژمێر و نیو کارەبای نیشتیمانییان زیادکردووە .

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتى هەرێم لە پەیجى فەرمى وەزارەتەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەی دوو ساڵی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە رێگەی وەزارەتەکەیانەوە چەندین پڕۆژەی ستراتیژی لە بواری دابەشکردن و بەرھەمھێنانی کارەبا جێبەجێکراون.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا  لە چاو ساڵانی پێشتردا چەند کاتژمێرێک پێدانی کارەبایان زیاتر کردووە.

کێشەى کارەبا لە هەرێم ماوەى سێ دەیەیە چارەسەر نەکراوە و  بە وتەی حکومەتیش زیاتر لە ٨ ملیار دۆلار بۆ خەرجی کارەبا دابینکراوە.