حکومەتی هەرێم: بە تـونـدی ھێرشی سـەر ڕەوەنـدی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین

  2022-12-23  | 
فەرەنسا
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر رەوەندی کوردی لە پاریس دەکات و داوا لە رەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەکات ئارام بگرن و دان بەخۆیاندا بگرن



حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەسەر هێرشکردنەسەر رەوەندی کوردی لە فەرەنسا دەڵێت: "بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەورووپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن".

ئاماژە بەوەشدەکات: "ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکوومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران".



ڕیکلام