بەرپرسێکی پارتی گۆڕانکارییەکانی ناو حیزبەکەی ئاشکرادەکات و دەڵێت، لە هەر شوێنێک پێویستبێت گۆڕانکاری دەکرێت
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستنی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیایی فه‌رمیی پارتی راگەیاندووە: "گۆڕانکارییه‌کان به‌رده‌وامن له لقه‌کان و ئۆرگانه‌کان و له هه‌ر شوێنێکیش پێویست بێت گۆڕانکاری ده‌کرێت و دیراسه‌ی ده‌که‌ین، چونکه گۆڕانکاری له مه‌کته‌بی رێکخستنه‌کان و لقه‌کان کراوه، بێگومان له ئاینده‌دا که کۆنگره کراوه، کۆنفڕانسیش ده‌که‌ین له لق و ناوچه‌کان و مه‌کته‌ب رێکخستنه‌کان، ئه‌مه‌ش کاتی پێویسته و به‌پێی دۆخی گونجاو ده‌کرێت".
ئەو بەرپرسەی پارتی لەسەر گۆڕانکارییەکانی حیزبەکەی ئاماژەی بەوەش کردووە: "گۆڕانکارییه‌کان به‌پێی پێویست ده‌کرێن، له مه‌کته‌بی رێکخستنیش ئه‌گه‌ر کۆنفڕانس کرا، چوار که‌س ده‌بنه ئه‌ندامی مه‌کته‌بی رێکخستن، ئه‌ویش به هه‌ڵبژاردن ده‌بێت و بۆ مه‌کته‌بی رێکخستنه‌کانیش به تایبه‌ت سلێمانی، دوو یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی مه‌کته‌بی رێکخستن دیاری کراون".