کەمال کەرکوکی: لەشەرێکدا 3 هێلیکۆپتەرمان خستە خوارەوە و 163 پلەداری سەربازیمان کوشت.
د. كهمال كهركووك، بهرپرسی مهكتهبی ڕێكخستنی كهركووك – گهرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له بهیاننامهیهكدا رایگهیاند،
لە شارستێنی سەربڵند و لە گشت بەرەکانی ڕووبەڕوو بوونەوەدا ڕۆژی 26-ی 12-1976 ھێزەکانی دوژمنی ستمکار و داگیرکەر لهسهر دهستی پێشمهرگهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ھەڵتەکێندران و شیرازەیان لە دەست دا و بە شێوازێك ھەڵاتن و ڕاونران و بە جۆرێک سەریان لێ شێوابوو ئێستاش نازانن چۆن و بە چ ڕێگایەك ڕایان کرد و چییان بەسەر ھات و چۆن دەربازیان بوو.
کەمال کەرکوکی باس لەوەشدەکارت، تەنیا لە نەبەردی شارستێن سێ ھێلیکۆپتەریان لێ خرایە خوارەوە و (163) سەرباز و پلەداری سەربازی و لە نێویایدا ئەفسەر بە پلەی جۆراوجۆر کوژران و بە دۆزەخ مشەڕەد کران و کەرەستە و کەلوپەلی زۆری سەربازییان لێ بەجێ ما و ئەوانەی کە قورتار بوون ئێستاش نازانن چۆن و بە چ ڕێگایەکدا ھەڵاتن و چۆن زیندوو ماون.