جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، هیچ ده‌نگۆیه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕ و گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا كۆتاییان پێبێت و "داواكاریه‌كانی ئۆكرانیاش بۆ راگرتنی شه‌ڕ گاڵته‌ئامێزن، ئه‌گه‌ر ڤۆڵۆدمیر زلێنسكیش ئێستا كاری كۆمیدیای بكردایه ئه‌م داواكارییه‌ی وڵاته‌كه‌ی وه‌ك ته‌نزێك لێده‌كرد".
به‌پێی ئاژانسی TASSی روسی، میخایل گاڵوزن جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا رایگه‌یاندوه، روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان سوپای وڵاته‌كه‌ی و ئۆكرانیا درێژه ده‌خایه‌نن و هیچ كاتێكی دیاریكراویش نییه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م جه‌نگه كۆتایی پێبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، "هه‌ر ده‌نگۆیه‌ك له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرژییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌مان و ئۆكرانیا كۆتایی پێدێت به هیچ شێوه‌یه‌ك راست نیە، چونكه ئه‌م جه‌نگه به‌مشێوه‌یه بێت تا كاتێكی دورودرێژ به‌رده‌وامی ده‌بێت".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "وڵاتانی رۆژئاوا ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی كیێڤ له‌م جه‌نگه‌یدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و به هه‌ر رێگایه‌ك بێت شكست به سوپای وڵاته‌كه‌مان بهێنێت و ئه‌و ناوچانه‌شی كه له‌لایه‌ن روسیاوه به فه‌رمی ناسێندراون داگیر بکاته‌وه".
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا باسی له‌وه‌شكردوه، "وڵاتانی رۆژئاوا ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی كیێڤ له‌م جه‌نگه‌یدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و به هه‌ر رێگایه‌ك بێت شكست به سوپای وڵاته‌كه‌مان بهێنێت و ئه‌و ناوچانه‌شی كه له‌لایه‌ن روسیاوه به فه‌رمی ناسێندراون داگیر بکاته‌وه".
باسی لەوەشکردوە، "وڵاتانی رۆژئاوا ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی كیێڤ له‌م جه‌نگه‌یدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت و به هه‌ر رێگایه‌ك بێت شكست به سوپای وڵاته‌كه‌مان بهێنێت و ئه‌و ناوچانه‌شی كه له‌لایه‌ن روسیاوه به فه‌رمی ناسێندراون داگیر بکاته‌وه".
له باره‌ی رێكه‌وتنه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا وتیشی، "ده‌بێت باش له‌وه تێبگه‌ین كه ئۆكرانیا ده‌یه‌وێت هێزه‌كانمان له وڵاته‌كه بكشێنینه‌وه، ئه‌و ناوچانه‌ی به‌فه‌رمی دانیان پێدانراوه جارێكی دیكه بچنه‌وه سه‌ر ئۆكرانیا، هه‌روه‌ها دورگه‌ی كرێمیاش چۆڵبكه‌ین، ئه‌و كاته ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رپرسانی كیێڤ دڵیان نه‌رم ببێت و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵماندا ئه‌نجامبده‌نه‌وه، ئه‌مه گاڵته جاڕییه و ئه‌گه‌ر خودی زلێنسكی ئێستا خه‌ریكی كاری كۆمیدیا بوایه ئه‌وا ئه‌و داواكاریانه‌ی ده‌كرده ته‌نزێكی به‌هێز".