سه‌رۆك كۆماری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسيۆنێك ئاماده‌ده‌كات بۆ دروستکردنی پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منیی به‌قوڵايی 30 كیلۆمه‌تر بۆ نێو خاكی سوریا
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی به قوڵای 30 كیلۆمه‌تر بۆ ناو خاكی سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی "ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان".
وتیشی، "هه‌نگاوی نوێ ده‌نێین بۆ نه‌هێشتنی ته‌واوی ئەو هه‌ڕه‌شانەی كه له‌نێو خاكی سوریاوه ده‌كرێته سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، دۆزینه‌وه‌ی یه‌ده‌گی نوێی غازی سروشتیش له نزیك ده‌ریای ڕه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه و بڕه‌كه‌ش ده‌گاته نزیكه‌ی 58 ملیار مه‌تر سێجا".
سه‌رۆك كۆماری توركیا باسی له‌وه‌شكردوه، "ئۆپراسیۆنه‌كانمان ئاڕاسته‌كه‌ی به‌ره‌و عه‌ین عه‌ره‌ب (کۆبانێ) ده‌بن، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ساڵی 2015 به پشتیوانی ئه‌مریكا له له‌ژێر ده‌ستی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌ریان هێنا، هه‌روه‌ها به‌و پشتێنه ئه‌منییه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانمان دروستی دەکەین، به‌رگری له مافی ملیۆنان ژن و منداڵی بێ‌تاوان ده‌كه‌ین".