لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك پۆلیسی سلێمانی 7 تۆمەتباریان دەستگیركرد

  2022-12-27  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر كچێك، پۆلیسی سلێمانی 7 تۆمەتباریان دەستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد كەوا كچەكەی دیارنەماوە ، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەكیەوە لە تیكتۆك كچەكە ماڵی بەجێ‌ هێشتووەو لەترسا هەڵاتووە .

پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەسپێكردوو سەرەتا توانرا دووتۆمەتبار دەستگیربكرێن كە ڤیدیۆكەیان بڵاوكردبۆوە، دواتر لەماوەیەكی كەمدا كچە ونوبوەكە دۆزرایەوەو دەركەوت لەماوەی دیارنەمانیدا لەلایەن 5 تۆمەتبارەوە فڕێندراوەو لەناو شوقەیەكدا دەستبەسەركراوەو دەستدرێژی سێكسییان كردۆتەسەر .
لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی بەردەوام بوو تائەو كاتەی توانرا ئەو تۆمەتبارانەی تر بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن .

پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەناوەكانی:
(ب، خ، ن لەدایكبووی 2005 – م ، ر ، م لەدایكبووی 2002 –م ، م ، ق لەدایكبووی 1999 –گ ، م ، م لەدایكبووی 1988 – ب،ب، ح لەدایكبووی 1995 – چ ، ع ، ح لەدایكبووی 1993-ر ، س، س لەدایكبووی 1989 )
 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 لەیاسی سزادانی عیرقی ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردوامە و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا .

لە بارەی چارەنووسی کچەکەوە پۆلیسی سلێمانی دەڵیت، دوای دۆزینەوەی لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر كچەكە ڕەوانەی نەخۆشخانە كراوە بۆ چارەسەری پزیشكی و پشكنینی پێویست لەوبارەیەوە،لە ئێستاشداو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕەوانەی شێڵتەر(خانەی داڵدەدان ) لە سلێمانی كراوە .


ڕیکلام