فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئامارەکانی شەڕی دژی داعشی لە 2022 خستووەتەڕوو
لە راگەیه‌ندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ساڵی 2022ـدا هێزەکانیان لەگەڵ هێزە هاوبەشاکانیان لە عێراق و سووریا، 313 ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش کراون، کە 108 ئۆپراسۆنیان لە سووریا و 191 ئۆپراسیۆنیش لە عێراق ئه‌نجامدراوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا دەشڵێت، لە ماوەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیان لە عێراق لە ساڵی 2022، توانیویانە 220 ئەندام و سەرکردەی داعش بکوژن و 159 ئه‌ندام و به‌رپرسی ئه‌و رێكخراوه دەستگیرکراون.
سەبارەت بە سوریا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندووە 466 چه‌كداری داعش كوژراون و 215 ئه‌ندامی دیكه‌شیان ده‌ستگیركردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا روونیكردووه‌ته‌وه، له سووریا زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی داعش له زینداندان له عێراقیشدا زیاتر له 20 هه‌زار ئه‌ندام و سه‌ركرده‌ی داعش له زینداندان.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر لاوازكردنی داعش له ساڵی 2022 كردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانیان بۆ ساڵی 2023 بەردەوام دەبێت و هێشتا كاری زۆرماوه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه هاوبه‌شه‌كانیان له عێراق و سووریا پێكه‌وه ئه‌نجامی بده‌ن.
له ئاماره‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له ساڵی 2022ـدا له‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییانه‌ی دژی داعش ئه‌نجامیانداوه هیچ سه‌ربازێكیان نه‌كوژراوه.
له‌باره‌ی كه‌مپی هۆلیشه‌وه، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا باسی له‌وه‌كردووه، زیاتر له 25 هه‌زار منداڵی ئه‌ندامانی داعش له‌و كه‌مپه‌دا هه‌ن و بوونه‌ته ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه.
كه‌مپی هۆل ده‌كه‌وێته دووری 45 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه و گه‌وره‌ترین كه‌مپی كه‌سوكاری چه‌كدارانی داعشه و به‌پێی ئاماره‌كان نزیكه‌ی 70 هه‌زار كه‌سی سه‌ر به داعشی تێدایه