مەسرور بارزانی: ھیچ بیانوویەکی بۆ نییە و بەھیچ شێوەیەکیش قبوڵکراو نییە

  2022-12-31  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
مەسرور بارزانی لەسەر ھێرشکردنەسەر کچەکەی ھوانە ھاتە دەنگ و وەزیری ناوخۆ و دادی راسپارد بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە


 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، "پەلاماردانی بە کۆمەڵ بۆسەر کچێکی گەنج، لە کاتێکدا دەبوایە بۆ ئاھەنگی سەری ساڵی نوێی کۆببوونایەوە، جێگەی شەرمەزارییە، ھیچ بیانوویەکی بۆ نییە و بەھیچ شێوەیەکیش قبوڵکراو نییە".

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ ھەردوو وەزیری ناوخۆ و دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان قسەیکردووە بۆ دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لەو رووداوە و بە سزاگەیاندنی ئەو کەسانەی دەستیان لەو تاوانە ھەبووە.


ڕیکلام