تەندروستی ھەولێر ئاماری رووداوەکانی شەوی رابردووی پارێزگاکەی بڵاوکردوە و رایگەیاند، ٣٠ کەس لەشەوی سەری ساڵدا برینداربوون و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدرا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "لە سنووری شاری ھەولێر ١٠ تیمی پزیشکی ئامادە کران، کە وەکوو ئامادەباشییەک بوون بۆ حاڵەتێک کە چارەسەری پێویستیان بۆ بکرێت نزیکەی ٣٠ حاڵەتی جۆراوجۆر تۆمارکران کە لە کاتی ئاھەنگەکانی سەری ساڵدا بریندار بووبوون و پێویستیان بە چارەسەر بوو".