ته‌ندروستی سلێمانی: له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێدا 162 منداڵ له‌ دایك بوون

  2023-01-02  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ته‌ندروستی سلێمانی: له‌ یه‌كه‌م رۆژی ساڵی نوێدا 162 منداڵ له‌ دایك بوون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە رۆژی 1ی كانوونی دووه‌می 2023دا لە سلێمانی 162 منداڵ لەدایکبوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژمارەیە بە تەواوی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتییەکانی شارەکەوە بووە.

دەشڵێت، لە کۆی 162 منداڵی تازە لەدایکبوو 88 کچ و 74 کوڕ بوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی 1ی1ی هەموو ساڵێک بەهۆی ئەوەی یەکەم رۆژی ساڵی نوێی زاینییە و ساڵانە یادی دەکرێتەوە، زۆرێک لە دایک و باوکان پێیان خۆشە لەدایکبوونی منداڵەکان بکەوێتە بەروارێکی جوانەوە.


ڕیکلام