پەروەردە لەبارەی دەوامی سبەینێوە روونکردنەوە دەدات

  2023-01-04  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژھەڵات لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، پشووەکەی عێراق ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و سبەینێ لە ناوەندەکانی خوێندن دەوام ئاسایی دەبێت.



تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژھەڵات لە سلێمانی لە لێدوانێکدا راگەیاند "تا ئێستا بڕیار لەبارەی راگرتنی دەوامی سبەینێ نەدراوە و ڕەوشەکە لای ئێمە بەو شێوەیە مەترسیدار نییە، بەڵام لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی سلێمانی لەسەر ھێڵین".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، "لای ئێمە دەوامی ناوەندەکانی خوێندن تا ئەم ساتە وەختە ئاساییە و نازانرێت دواتر چی روودەدات"؟

سەرچاوە: ئێستا


ڕیکلام