ئومێد خۆشناو: دابەشکردنی نەوت گەیشتووەتە دەوروبەری هەولێر

  2023-01-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت پرۆسەی دابەشکردنی وت بەردەوامە و ئێستا گەیشتووەتە دەوروبەری هەولێر، لەم وەرزەدا پێویستە پرۆسەکە خێراتر بکرێت.


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "هەرچەندە ئەمساڵ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمانی سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان راسپێردرا، کە بەشێوەی پاڵپشتی کراو نەوت دابەش بکرێت، سنووری پارێزگای هەولێر بۆ سێ زۆن دیاریکراوە، ناوچەی شاخاویی، ناوەڕاست و ناوشار، بەڵام تائێستا پرۆسەکە بە سستی بەڕێوەدەچێت".

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: ، بەو نرخەی دابەش دەکرێت دووهێندە زیاتر لەسەر حکوومەت دەکەوێت، لە ناوچە شاخاوییەکان تاڕادەیەکی باش نەوت دابەشکراوە و ئێستا پرۆسەکە گەیشتووەتە دەوروبەری هەولێر، لەم وەرزەدا پێویستە پرۆسەکە خێراتر بکرێت.