لە هۆڵەندا مردن زۆرتر بووە لە لەدایک بوون

  2023-01-06  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان

خالید ڕەزا 

لە لاپەڕە ١٠٧ ی تێلتێکستی تەلەفزیۆنی هۆڵەندا هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە لە سەنتەر ئاماری وڵآتەکەوە وەریگرتووە. بەپێی هەواڵەکە لە ساڵی ١٩٠٠ وە  بۆ یەکەم جارە کە ساڵی پار  ژمارەی لەدایک بوون کەمتر بوبێ لە ژمارەی مردن.

لەساڵی ٢٠٢٢ دا ژمارەی ئەوانەی مردوون بریتی بووە لە ١٦٩ هەزار کەس، ژمارەی ئەوانەی کە لەدایک بوون بریتی بوون ١٦٨ هەزار مناڵ. ئەوانەی کە مردوون بەشێکیان بەهۆی کۆڤید ١٩ وە بووە. لە کۆی ٣٤٤ شارەوانی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا لە ٩ شارەوانی ژمارەی دانیشتوانیان بە شێوەیەکی سروشتی کەمیان کردووە. هاوکات ژمارەی کۆچبەران بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و ڕوسیاوە  زیادیکردووە.

 ژمارەی دانیشتوانی هۆڵەندا ١٧ ملیۆن و ٦٩٦ هەزار و ٩٤٠کەسە.

بێگومان ژمارەی مناڵ بوون لە ناو کۆچبەراندا زیاترە، بەتایبەت ئەوانەی لە وڵاتانی ئیسلامیەوە هاتوون !!


ڕیکلام