لەشاری هەولێر کچێکی گەنج لەلایەن باوکییەوە کوژرا و پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکە هەڵهاتووە
لەسەر رووداوەکە ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ھەولێر، باوکێک کچێکی خۆی دەکوژێت و هەڵدێت، هەوڵەکانمان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی.
وتیشی: پێشتریش ئەو کەسە دەستگیرکراوە و بە کەفالەت ئازادکراوە.
بەوتەی کەسوکارەکەی، کچەکە تەمەنی ١٥ ساڵان بووە و باوکی لێی داوە، باوکی کچەکە "ماددەی ھۆشبەری بەکارھێناوە."