شارەوانی سلێمانی جلوبەرگی فەرمانبەرەکانی رێکدەخات

  2023-01-08  | 
بەپێی بڕیارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەبێت لە رۆژی شەممەوە، سەرجەم فەرمانبەرانی شارەوانی پابەندی جلوبەرگی یەکپۆشیبن بەپێی ئەو رەنگانەی دیاریکراوە
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان



لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی  بریارێکی دەرکردوە بۆ سەرجەم کارمەندانی شارەوانی بۆ یەکپۆشی فەرمانبەرانی دەڵێت: " بەمەبەستی یەکخستنی جلوبەرگی فەرمانبەران و سیمایەکی جوان بۆ ناو سەرۆکایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتیەکان، ئاگاداری فەرمانبەران دەکەین لە رۆژی شەممە، (١١_١٢_٢٠٢٣) پێویستە بە جلوبەرگی (ڕەش و سپی، نیلی و سپی، ڕەساسی و سپی) دور لە ڕەنگی جۆراو جۆری دەوامی فەرمی بکەن".


ڕیکلام