سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند كۆبوونەوەكانی داهاتووی پەرلەمان تایبەت دەكەن بە پرسی لەشكركێشیەكانی توركیا و قەرزەكانی هەرێمی كوردستان و رەوشی تەندروستی.
لە دیدارێكدا لەگەڵ ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێ، كۆنسڵی گشتی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان بەهۆی دۆخی نەخوازراوی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ ماوەیەكی درێژ دواخران، بۆیە لە هەفتەی ڕابردوودا ئەم وەرزە تەشریعیەمان بۆ ماوەی مانگێك درێژ كردەوە.
رێواز فایەق وتیشی: كۆبوونەوەكانی داهاتوو تایبەت دەبن بە هەریەك لە پرسی لەشكركێشیەكانی توركیا بۆ ناو سنوری هەریمی كوردستان و قەرزەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕەوشی تەندروستی و ئامادەكارییەكانی وەزارەتی تەندروستی بۆ وەرزی پایز.
هەر لەو كۆبونەوەیەدا سەرۆكی پەرلەمان سوپاسی پاڵپشتیەكانی وڵاتی فەرەنسای كرد و كۆنسڵی فەرەنسا سیاسەتی ئەوان پشگیریكردنە لە كوردستانێكی یەكگرتوو و بەهێز.