باوكی ئەرینا: كچەكەم لەبەر هەژاری و نەبوونی خۆی كوشتووە

  2023-01-11  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
باوكی ئەرینا، ئەو كچەی هەفتەی رابردوو لە سلێمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا دەڵێت:"كچەكەم لەبەر هەژاری و نەبوونی خۆی كوشتووە، ئومێد دەكەین سێ منداڵەكەی ترمان رزگار بكەین لە دەردی هەژاری و كرێچێتی".

دەقی روونکردنەوەکەی:-
 دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو خوای گەورە بەقەدەرێك بەسەری كردینەوەو كچی گەورەی ماڵەكەمان ئەرینا تەمەن 16 ساڵ ، بەهۆی هەژاری و نەبونیەوە كۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنان و جەرگ سوتاو بوین ، لێرەوە سوپاسی بەشداری وهاوخەمی هەمولایەك دەكەین كە لەم كۆسپە گەورە لەگەڵمانبوون.

بۆ هەموو لایەكی روندەكەینەوە كە جگە لە گرفتی هەژاری،  ئێمە هیچ كێشەیەكی كەسی و كۆمەڵایەتیمان نەبوەو مامۆستاو هاورێ و دۆست و خزمان شایەتی بارودۆخەكەن بۆ ئەرینا كۆچكردوو خانەوادەكەمان ، گەردنی هەموو ئەوانەش ئازاد بێت كە هەر شتێكیان وتوەو ئێمە تەنیا داوای لێخۆشبون دەكەین بۆ كچەكەمان .

لە كۆتایدا دەڵێین هەژاری عەیبە نیی ەو بەشی پەروەردگارەو ئومێد دەكەین بە هاوكاری هەموو لایەك بتوانین ئەو سێ‌ مندالەی دیكەمان لە دەردی هەژاری و كرێچێتی ڕزگار بكەین و سوپاس بۆ هاوكاری و بەدەمەوە بونەكانتان.
یعقوب نوری، باوكی ئەرینای جوانە مەرگ


ڕیکلام