مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی بهكرهجۆه هاوڵاتییه‌ك به‌بڕێك پاره‌و ئاڵتونه‌وه ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی دەکەنەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌كره‌جۆوه هاوڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن دهبینرێتو ده‌برێته بنكه‌ی پۆلیس‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه ئاگاداریی بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاری بڵاوكرایه‌وه، توانرا كه‌سوكاره‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه‌و
ڕاده‌ستیان بكرێته‌وه.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، هاوڵاتییه‌كه بڕی 12 هه‌زارو 700 دۆلاری ئه‌مریكی (127 وه‌ره‌قه)و سێ ملیۆن‌و 960 هه‌زار دینار‌و بڕێك ئاڵتون کەپێکهاتبوو لە دوو بازنگ ، یەک جوت گوارەو ئەڵقەیەکی پێبووە، ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كرایه‌وه.