پارێزەرێك لەبەردەم داواكاری گشتی هەولێر دەستگیركرا

  2020-07-06  | 
ڕێبین سەباح، نوێنەری یاسایی زیانلێكەوتوەكانی گوندی کۆری
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزەری دۆسیەی زیانلێكەوتووانی گوندی كۆری لەگەڵ ژمارەیەك لە زیانلێكەوتووەكان لەبەردەم داواكاری گشتی هەولێر دەستگیركرا و تا ئێستاش ئازاد نەكراوە.

ئەمڕۆ بڕیاربوو زیانلێكەوتوانی گوندی كۆری، لەبەردەم داواكاری گشتیی ھەولێر، دژی كەمی خزمەتگوزاری و تاپۆنەكردنی زەوییەكانیان، گردبوونەوە ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی شارەكەوە ڕێگری لە خۆپیشاندەران كرا و بەشێكیان دەستگیركران و ڕێبین سەباح، نوێنەری یاسایی زیانلێكەوتوەكان دەستگیركرا.
ئەو پارێزەرو  كە نوێنەرایەتی كەیسەكە دەكات و ئەمڕۆ دەستگیر كرا و تا ئێٍستاش ئازاد نەكراوە و چارەنوسی نادیارە، هێزە ئەمنیەكان و سەندیكای پارێزەرانیش تا ئێٍستا هیچ روونكردنەوەیەكیان لەو بارەیەوە بڵاو نەكردووەتەوە.  
ئەو كەسانەی ئەمڕۆ بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین گردبوونەوە لە ۲٥/٥/۲۰۱۹ هەریەكێكیان بە بڕی ۲۰۰ مەتر زەوی قەرەبوو كرانەوە لەبەرامبەر ئەو زیانەی لە گوندی كوری كردیان و پڕۆژەكە شكستی هێنا، بەڵام خۆیان دەڵێن بەلێنیان پێداین زەویەكانمان بۆ تاپۆ بكەن و دواتر خزمەتگوزاری ببەن، كەچی دوای چەندین جار بەدواداچوون بۆمان دەركەوتووە تەنها دەستی دەستیمان پێدەكرێت و بەڵێنەكان جێبەجێ ناكرێت.


ڕیکلام