مەسرور بازرانی فاشیلترین حوکمڕانی کورد

  2023-01-17  | 
دۆسیە:  حکومەتی هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کاتێک وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران دیاریکرا لای هەمووان زەنگی مەترسی لێدرا کە کابینە نوێیەکەی حکومەت، لاواز و نا سەقامگیر دەبێت بەڵێنی زۆریدا، بەڵام لەسەرجەم ئەو دۆسیانەی سەرۆکایەتی دەکرد شکستی هێنا


چاککردنی دۆخی مووچەخۆران
پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغداد
یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە
نوسینەوەی دەستوور
چاکسازی لە بەڕێوەبردنی هەرێم
ئێستا دوای ٤ ساڵ 
کابینەکەی لەبەریەک هەڵوەشاوە و کەس ئیرەیی بە دۆخی نابات

مەسرور بارزانی
خراپترین حکومڕانی مێژووی کوردستان
کابینەکەی مەسرور بارزانی دوای قەیرانێکی ٤ ساڵەی سەخت و پڕ لێکترازانی لایەنەکان دروستبوو
بەهۆی گۆڕانی سەرۆکی حکومەت، جۆرێک لە هیوا بە کابینەی نوێ هەبوو
بەڵام مەسرور بارزانی بە دانانی یاریدەدەر بۆ وەزیرەکان بە تەواوی دەسەڵاتی وەزیرەوە
یەکەم کەلێنی خستە کابینەکەی
چونکە پێچەوانەی ئەو بەڵێنانە بوو لەکاتی گفتوگۆی ٧ مانگی پێکھێنانی کابینەکەی بە لایەنەکانی دابوو
 کە هەر وەزیرێک تەواوی دەسەڵاتی وەزارەتەکەی خۆی لەدەستبێت.

دواتر تەنها ١٠٠ ڕۆژی یەکەمی کابینەکە بەس بوو بۆ ئەوەی مەسرور بارزانی پێچەوانەی سەرجەم بەڵێنەکانی دیکەشی ڕەفتار بکات و بڕیار بدات.

هەرچەندە ئەو شوێنەواری حکومی پێشووی ئامۆزاکەی بە بەرزترین تا نزمترین ئاستی حکومەتەوە نەهێشتووە
 بەڵام بۆ هەموو ڕەخنەیەک کە ئاراستەی کابینەکەی دەکرێت وەڵامێکی ئامادەکراوی پێیە، دەڵێت "لە کابینەکانی پێشوو هەڵەی زۆرکراوە و کاتی دەوێت بۆ چارەسەر"
ئەو ڕابردوویەکی درێژی لەناو دامەزراوە ئەمنییەکانی حزبەکەیدا هەیە
 بەڵام پینەچییەکی باشی کارە نایاساییەکانی نییە
ئەو تا ئێستاش بە تۆمەتباری سەرەکی دادەنرێت لە شەهیدبوونی زەردەشت عوسمان، سۆرانی مامە حەمە، ویدات حسێن
تەنانەت دەستی لە کەسانی ناو حزبەکەشی نەپاراستووە و دەوترێت ئاگاداری گیانلەدەستدانی هەردوو فەرماندەی سەربازی پارتی فەرەیدون جوانڕۆیی و وەحید کۆڤلیییە.

بارزانی کوڕ لەبری هەوڵدان بۆ یەکخستنی کابینەکەی
هەوڵی ئستفزازکردنی لایەنە بەشداربووەکانی دەدا
سەرەتا بە دانانی رێباز حەملان و محەمەد حاجی وەک یاریدەدەرانی سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری تەندروستی و دارایی
دواتریش دانانی کەسێکی هەڵھاتووی وەک سەلمان مەلا ئەمین وەک یاریدەدەری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم
 لەکاتێکدا سەرجەم ئەو کەسانە لەناو حزبی پێشوویاندا چەندین نیشانەی پرسیاریان لەسەر بووە
بەشێک بە گەندەڵی و سیخوڕی، بەشێک بە تاڵانی و کوشتن 
مەسرور بارزانی بە هەوا و خەیاڵی ئەو گۆڕانکاریانەی لەناو حزبەکەی کردنی
ویستی ئاواش لەناو ئەنجومەنی وەزیراندا هەمووان بۆ هەموو قسەیەکی تەنھا بە "بەڵێ ئەزبەنی" وەڵام وەرگرێت.

بەڵام بیریچوو ئەوەی ئەمجارە بەرامبەریەتی، ئامۆزاکەی نییە کە هەموو شتێکی لێ قبوڵ بکات و رەعیەتەکەشی نییە "قوربان قوربان" دوای بکەون
بۆیە ئێستا نیمچە حکومەتەکەی مەسرور بارزانی بڕیارەکانی تەنها لە هەولێر و لە نیوەی دهۆک دەخوات
لە نیوەکەی تری کە بەدەست تورکیاوەیە حکومەت بوونی نییە
بۆیە ئێستا ڕایەکی گشتیی دروستبووە کە سەردەمی حکومڕانی نێچیرڤان بارزانی لە حکومڕانی مەسرور بارزانی باشتربوو
هەرچەندە قەیرانی خزمەتگوزارییەکان هەمان دۆخی ئێستا بوون
 بەڵام دۆخی سیاسی و نێوان لایەنەکان بەهۆی نەرمی نواندنی نێچیرڤان بارزانییە سەقامگیرتر بوو.

هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا ویستی پۆستەکەی بەکاربھێنێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نێوان لایەنەکان
بەڵام مەسرور بارزانی ڕێگر بوو لەوەی سەرۆکایەتی هەرێم، ببێتە چەتری کۆکەرەوە ھەموان
مەسرور بارزانی لەماوەی ٤ ساڵی یاسایی کابینەکەی
 نەیتوانی هیچ بەڵێنێکی سەرەتای کابینەکەی بباتەسەر
نەیتوانی کوردستان بگەیەنێتە کەنارێکی سەقامگیر و دوور لە کێشەی سیاسی
هەر بۆیە داوایکرد ساڵێکی تەمەنی کابینەکەی بۆ درێژبکرێتەوە، بەڵام وەک شارەزایان باسیدەکەن، مەسرور بارزانی تا چرکەیەک زووتر کۆتایی بە حکومەتەکەی بهێنێت لە قازانجیەتی، نەک بەردەوامی بەو هەیکەلە بدات کە ناوی ناوە حکومەت

بۆیە ئێستا ڕایەکی گشتیی دروستبووە کە سەردەمی حکومڕانی نێچیرڤان بارزانی لە حکومڕانی مەسرور بارزانی باشتربوو، هەرچەندە قەیرانی خزمەتگوزارییەکان هەمان دۆخی ئێستا بوون، بەڵام دۆخی سیاسی و نێوان لایەنەکان بەھۆی نەرمی نواندنی نێچیرڤان بارزانییە سەقامگیرتر بوو.

هەرچەندە نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی ڕابردوودا ویستی پۆستەی بەکاربهێنێت بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نێوان لایەنەکان، بەڵام مەسرور بارزانی ڕێگر بوو لەوەی سەرۆکایەتی هەرێم، ببێتە چەتری کۆکەرەوە هەموان


ڕیکلام