مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند كه جه‌خت له چاره‌سه‌ری كێشه و گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌می 2023، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی حزبه‌كه، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و دواتر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له چاره‌سه‌ری كێشه و گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كراوه‌ته‌وه".
ده‌قی راگهیهنراوهكه:
ڕاگه‌یاندراوی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ١٨ـی ١ـی ٢٠٢٣ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیمان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسی و حكومی (ئیداری)ه‌كان له هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا پارتیمان جه‌ختی له چاره‌سه‌ری كێشه و گرژیه‌كانی كه هه‌ن له په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرده‌وه به‌گوێره‌ی پره‌نسیپ و مادده‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری نێوانمان و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت كه به‌ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوولامان نووسراون و ئیمزاكراون.
له كۆبوونه‌وه‌دا ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه مناقهشهكران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا:
یه‌كه‌م/ ته‌وه‌ری ناوخۆی كوردستان: پارتیمان له ڕوانگه‌ی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان كه به‌خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتوون و هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی و ئه‌زموونی ده‌یان ساڵه‌ی خه‌باتی بێ‌وچان له‌پێناو ماف و ئامانجهڕهواكانماندا، هه‌روه‌ها له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئاسایشی هاوڵاتیان، هه‌میشه كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و گرفته‌كانی به‌ڕێگای دروست و راست زانیوه، هه‌روه‌ها له‌ڕوانگه‌ی باوه‌ڕبوون به پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسی و پاراستنی مافی مرۆڤ، هه‌وڵی دروستكردنی پردی په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه كاركردن و متمانه دروستكردنی داوه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و به پڕاكتیككردنی ئه‌م باوه‌ڕ و تێگه‌یشتنه‌مان و، بۆ یه‌كڕیزی گه‌لی كوردستان به‌رانبه‌ر ئاڵه‌نگاری و گرفته‌كان و جێبه‌جێكردنی بڕیاری كۆنگره‌ی ١٤ی پارتیمان و بڕیاری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێمان له پهیوهندیهكانماندا راگه‌یاند، بۆیه لێره‌وه هه‌ر وه‌ك پێشتریش ده‌ستپێشخه‌ریمان كردوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و له وه‌ڵامی بروسكه‌شیان به‌ڕوونی ئاماژه‌مان پێداوه كه هه‌بوونی تێبینی و گرفت به بروسكه یان باسكردن له ڕاگه‌یاندن چارهناكرێت، به‌ڵكو ڕێگای سیاسی و مه‌ده‌نیانه كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی و باسكردن و مناقه‌شه‌كردنی ته‌واوی تێبینی و گرفته‌كانمانه به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، ئێستایش دووباره‌ی ده‌كه‌ینه‌وه ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ین بۆ كۆبوونه‌وه و گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش به‌ڕێگایه‌كی دروست و هاوچه‌رخ ده‌زانین كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی و ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ستده‌كه‌ین به گفتوگۆ و بیروڕا گۆڕینه‌وه.
دووه‌م/ ته‌وه‌ری حكومه‌ت: هه‌روه‌ك له خاڵی (٤)همی رێككه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوان پارتیمان و یه‌كێتی ـدا هاتووه، ده‌بوو هه‌ردوولامان پاڵپشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین له هه‌موو روویه‌كه‌وه، به‌داخه‌وه نه‌ك پشتیوانی حكومه‌ت نه‌كرا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زۆر ئاسته‌نگی بۆ دروستكرا و ئیستایش كێشه و گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌ك نیشانی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌درێن كه گوایه ئه‌م بابه‌تانه له‌گه‌ڵ شه‌خسی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ته، لێره‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین ئێمه دژی به شه‌خسه‌نه‌كردنی كێشه‌كانین و ئه‌م جۆره هه‌وڵانه ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه. سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌گوێره‌ی مادده و بڕگه‌كانی رێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری، هه‌روه‌ها كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م ڕهفتاریكردوه، ئه‌م هه‌وڵانه‌یان بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م كهموكوڕیانهیه كه دروستیده‌كه‌ن و ڕێگا له چاكسازی و شه‌فافیه‌ت ده‌گیرێ، بۆیه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م جۆره ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌كردنه له كاروباری حكومه‌ت خۆدزینه‌وه‌یه له ڕێككه‌وتنی سیاسی و ئیداری و كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌م كه هه‌رسێكیان به‌هاوبه‌شی و به په‌سندی هه‌ردوولامان ئاماده‌كراون و ئیمزاكراون.
شایه‌نی باسه كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ته‌واوی توانا پاڵپشتی هه‌ڤاڵ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی ده‌كات و، رێگای چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌رده‌وامیدانه به گفتوگۆ له كۆبوونه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌ك خۆ په‌راوێزخستن و به‌كارهێنانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.
سێیه‌م/ ته‌وه‌ری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان: زۆر هه‌وڵماندا، پڕۆژه‌مان ئاماده‌كرد و پێشكهشمانكرد له‌و كۆبونه‌وه هاوبهشهنهی كه به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم پێكیده‌هێنا و سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن، هه‌روه‌ها له‌و كۆبونه‌وانه‌ش كه نوێنه‌ری UNبه‌شدارده‌بوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواجار له‌ڕووی ناچاری و له‌پێناو پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بژارده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانمان په‌سه‌ندكرد، ئێستایش مه‌كته‌بی سیاسی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌بێت چیدی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌كانی په‌كنه‌خرێ و له زووترین كاتدا كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجامبدات و ئه‌م هه‌نگاوانه بگرێته به‌ر:
-هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن ئه‌وله‌ویه‌تی پێبدرێت له‌گه‌ڵ چه‌سپاندنی بابه‌تی چوار بارزنهیی و به‌كارهێنانی تۆماری بایۆمه‌تری دوایین هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
-هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی كارابكرێته‌وه و پۆسته فه‌ڕاغه‌كانی نێو كۆمسیۆن پڕبكرێنه‌وه.
-داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین پێداویستییه ئیدارییه‌كان و بودجه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردن له‌م ساڵدا دابین بكات.
-داوا له به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین به‌گوێره‌ی رێككاره یاساییه‌كان رۆژی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا ده‌ستنیشان بكات.
-هه‌روه‌ها داوا له ته‌واوی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین پاڵپشت بن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2023 له‌و واده یاساییه‌دا كه دیاریده‌كرێت.
چواره‌م/ سه‌باره‌ت به حكومه‌تی فیدڕاڵ و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد: ئێمه له پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندی دروست و ئاساین له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ به‌گوێره‌ی مادده و بڕگه‌كانی ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو كێشه و گرفته‌كان كه ئێستا هه‌ن یا دێنه‌پێش له‌ڕووی یاسایی و سیاسی و شایسته داراییه‌كانه‌وه، پێمانوایه توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و ئه‌م ڕێبازه خزمه‌تی زیاتر به ته‌واوی گه‌لانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌كات و سه‌رجه‌م بابهتهكان له ڕێككه‌وتنی سیاسیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ به‌ڕوونی ئاماژه‌یان پێكراوه و چه‌سپێندراون، بۆیه به پێویستی ده‌زانین ئیلتیزام به‌م رێككه‌وتنانه بكرێ و بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له‌كۆتاییدا به دانه‌واندنی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی كورد و كوردستان كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هێنرا.