مەسعود بارزانی: بە هێرشه‌كه‌ی‌ مێردینی توركیا زۆر خه‌مبارم

  2023-01-19  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەسەر هێرشەکەی مێردین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "به‌ هێرشه‌كه‌ی‌ مێردینی توركیا زۆر خه‌مبارم".

 مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە رووداوی هێرشکردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای مێردینی تورکیا زۆر خەمبارم".

بارزانی دەشڵێت: "سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

سەرۆکی پارتی لە درێژەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە: "لەوە دڵنیام حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی راستییەکانی ئەو رووداوە ئاشکرا بکرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن".
 


ڕیکلام