دزیی سەدە بەڵگەی حاشا هەڵنەگری دا بەئەمرکییەکان

  2023-01-21  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان

پێگەی (میدل ئیست ئای) بەریتانی لەزاری ڕاوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە: دزی سەدە بەڵگەی حاشا هەڵنەگری خستەبەردەست ئەنجومەنی یەدەگەی فیدراڵی ئەمریکا, لەبارەی دزینی دارایی حکومەت کە بەمیکانیزمی حکومی دەبرێت, چیتر نەیتوانی چاوی لێدابخات, کە ئەوەش پاساوی دایە ئەنجومەنی یەدەگی ناوەندی بۆ سەپاندنی ڕێوشێنەکانی بەسەر بانکەکان و بانکی ناوەنیدا.

ڕاوێژکارەکەی سودانی: ئەمریکییەکەکان لەساڵی ٢٠١٤وە, بەدوای ئەو دەرفەتەدا دەگەڕان"دزی سەدە" بۆ کۆتایهێنان بە مەزادی دراوی بیانی لەعێراق, بەڵام  سەرۆک وەزیرەکانی پێشوو ڕێپێدانی تایبەتیان بۆ کرا, بە پاساوی کڕینی کارەباو سوتەمەنی و کەرەستەی تر لەئێران".

" ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی لەمانگی تشرینی دووەمەوە دەستیکردووە بە پشکنینی حەواڵە داراییە دەرەکییەکان, لەهەوڵێکدا بۆ بەدواداچونی پارە دزراوەکان, ئەوەش بووەتە هۆی دواخستنی حەواڵەکان و بووەتە هۆی دابەزینی فرۆشتنی دۆلار لە مەزادی دراو".

بەرپرسانی عێراق ڕەتیانکردووەتەوە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆهەبێت لەنێوان "دزە سەدە"و قەیرانی ئێستادا, بەڵام دانیان بەوەداناوە کە تەنھا چەند هەفتەیەک دوای ئاشکرابونی وردەکارییەکانی دزییەکە, ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکی ڕێوشوێنی توندتری بەسەر ئەو بانکانە تایبەتانەدا سەپاندووە کە دۆلار دەکڕن لەمەزادی دراو. 

سەرجەم دۆلارە تازەکانی عێراق ژمارەی بەدوای یەکیان هەیەو لەیەدەگی فیدراڵی تۆمارکراون بۆ ئەوەی بەئاسانی بەدواداچونیان بۆ بکرێت.

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هامەنگی بە پێگەی ڕاگەیاندووە: لەکۆتاییەکانی مانگی کانونی یەکەمی ڕابردودا, سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەبەغداد کۆبونەوەیەکیان بۆ تاوتوێکردنی بەرزبونەوەی دۆلارو دروستبونی قەیران لەبازاڕەکانی عێراق ئەنجامداوە, لەکۆبونەوەکەدا تەنھا سەرکردە باڵاکانی هەماهەنگی و سودانی و مستەفا غالب سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق بەشداریان کردووە.

"مستەفا غالب لەکۆبونەوەکەدا وتویەتی: ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی "ئاماژەی مەترسیدار"ی, پێگەیشتوە لەبارەی بەقاچاغبردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دراوسێ, باسی دوو بانکی میسری کردووە کە بارەگاکەیان لەدوبەیەو, زۆرینەی پارەکڕدراوەکانی مەزادی دراو ڕەوانەی ئەو دووبانکەکراون, لەوێوە ڕەوانەی ئوردن و پاشان نێردراوە بۆ ئێران". 

"سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان لە سودانی و مستەقا غالب کردووە, سەردانی واشنتۆن بکەن بۆ دانوستانکردن و پێدانی دەرفەتی ٦ مانگی تر پێش جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە تازەکان, بۆ ئەوەی حکومەت و بانکی ناوەندی خۆیان ئامادەبکەن".

"سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سودانیان ڕاسپاردووە داوا لەواشنتۆن بکات پرۆسەی وردبینی سوکبکات, کە ئەنجومەنی یەدەگی فیدراڵی سەپاندویەتی, پەنجەرە فەرمییەکانی فرۆشتنی دۆلار زیادبکات و, چاودێری لەسەر بەقاچاغبردنی داهات لەڕێی کوردستانەوە توندبکاتەوە".



ڕیکلام