سۆران عومەر: دەیانەوێ خانووی سلێمان پاشا بکەن بەدوکان

  2023-01-30  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی چەند شوێنێکی گرنگ و دێرینی شاری سلێمانی بڕوخێندرێن و بکرێن بە دووکان

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات: دەیانەوێ خانووی سلێمان پاشا و حەوشەی پشتەوەی سەرای سلێمانی بکەن بەدوکان و ڕوخانی شوێنەوارە دێرینەکانی سەرای سلێمانی ڕاگرن

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: داواکارم وەزیری ناوخۆ ڕەزامەندی نەدات بەپارێزگاری سلێمانی بۆ ئەو شوێنە مێژوییەو خەڵکی شار و ڕۆشنبیران و مامۆستا عبدالرقیب یوسف بەدەنگ بێن، سەرای سلێمانی جێیەکی شوێنەواریی و کۆنی مێژویی پارێزگای سلێمانیە، موڵکی ژمارە (٩١/١ی مەڵکەندی) بەشێکە لەسەرا، ڕوبەرەکەی (٢ دۆنم و ١٧ ئۆلک و ٧٤ مەترو ٤٠ سم دوجایە، لەناو ئەو موڵکەدا چەندین شوێنی شوێنەوار هەیە، دەیانەوێ بیەن بەکۆمپانیایەک بە بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ بیکات بە دوکانی زەڕەنگەریی! لەو شوێنە کەحەوشەی پشتەوەی سەرا ئەکات حەمامی فاتمە خان و خانووی سلێمان پاشای لێیە، بەپێی نوسراوی شوێنەرانی سلێمانی.

ئەو پەرلەمانتارە رونیشیکردوەتەوە: ئەو شوێنە کەلوپەلەکانی مۆزەخانەیەکی تیایە مێژووی کەرەستەکانی ئەگەڕێتەوە بۆ چەند سەدەیەک پێش ئێستا! لایتە دەستیەکەی شێخ مەحمودو کاتژمێرەکەی سەرا کەئینگلیزەکان ساڵی ١٩٢١ هێناویانە! پارەی پێشنیار کراوی کۆماری مهابادی لێیە، پارێزگاری سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٥ کەسەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا بووە داوای پاراستنی ئەو شوێنانە دەکات، بەڵام لەساڵی ٢٠٢١ کە پارێزگارە داوا لەوەزارەتی ناوخۆ دەکات ڕەزامەندی بدات ئەو شوێنە مێژوییە بدرێت بەکۆمپانیایەک بۆ ٣٠ ساڵ تاکو بکرێتە بازاڕی زەڕەنگەری! 

لە کۆتایشدا سۆران عومەر دەڵێت: ڕاستە کۆمپانیاکە لەبەرامبەردا قوتابخانەیەک و یاریگایەک دروست دەکات بەڵام شوێن نەماوە موڵکێکی سەرای سلێمانی و شوێنی خانوی سلێمان پاشا نەبێ؟








ڕیکلام