پاسپۆرتی سلێمانی: دەفتەری پاسپۆرت نەماوە

  2023-01-31  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عيراقدا نەماوە و تەنها پاسپۆرت بۆ ئەو کەسانە دەردەکرێت کە مەترسیی لەسەر ژیانیان هەیە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، "ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای سلێمانی دەکەین، دەفتەری پاسپۆرت لە سەرانسەری عيراقدا نەماوە، داوا دەکەین چاوەڕێبکەن تا ئاگادارتان دەکەینەوە". 

جەختیشی كردووەتەوە، "دەفتەری پاسپۆرت لەسەرتاسەری عيراقدا نەماوە". ئەوەش دوای ئەوەدێت، بڕیاره‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا عیراق كار به‌پاسپۆرتی ئه‌لیكترۆنی بكات‌.


ڕیکلام