مەسرور بارزانی چۆن پرۆژەکانی ئامۆزاکەی داگیرکرد؟

  2023-01-31  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان

زۆنی زێڕ، هەولێر بەرەو وشکبوون دەبات
پارتی چۆن ھەولێری تاڵانفرۆشکرد
مەسرور بارزانی چۆن پرۆژەکانی ئامۆزاکەی داگیرکرد

لە دوای ساڵی ٢٠١٠ــەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دیاریکراوی دەزگای وەبەرهێنانی ئەو حیزبە
نەبوونی چاودێری لەسەر هەولێر و زەوییەکانی قۆستەوە و کردنی شوێنی نیشتەجێبوون
 بەبێ ئەوەی ڕەچاوی ئەوە بکرێت ئایا شارەکە توانای لە خۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرە یەکەی نیشتەجێبوونەی ھەیە؟ 
یاخود ئاوی ژێرزەوی و سەرزەوی لە هەولێر بەشی هاوڵاتییانی هەولێر دەکات و لێیان زیادە بدرێت بەو پرۆژانە؟
دەیان سیتی و تاوەر و پرۆژە لەژێر ناوی گەورە دروستکران بۆ خەڵکە ڕەسەنەکەی هەولێر نا
 بەڵکو بەشی هەرەزۆری یەکەکانی ئەو پرۆژانە درانە خەڵکی بیانی و دانیشتوانی شارەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق
ئەو ناوچەیەی پرۆژەکانی تێدا کۆکرایەوە، ناوی نرا ناوچەی زێڕین یان ناوچەی ئەوروپای ھەولێر
بەڵام ناوی گەورە نەیانتوانی ئەو ڕاستییە بشارنەوە، کە تا ئێستاش شارەکە لە زستاندا بە بارانێکی سادە نوقمی ئاو دەبێت و خەڵک بە بەلەم تیایدا هاتوچۆ دەکات
 لە هاوینیشدا دانیشتوانەکەی ئاوی خواردنەوەیان دەستناکەوێت و لەبری حکومەت، دەیان لایەن و ڕێکخراوی خێرخوازیی، ئەرکی گەیاندنی ئاویان بە هاوڵاتیان گرتوەتە ئەستۆ 
لەوانەیە وا بیربکەیتەوە کە بێئاویی بەهۆی کەمی ڕێژەی باران بارینە بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە
 لە پرۆسەی دابینکردنی ئاو بۆ پرۆژەکانی بەناو زۆنی زێڕ پشت بە ئاوی ژێر زەوی بەستراوە و سەدان بیر لێدراوە
کە هۆکاری کەمبوونەوەی ئاوی ژێر زەوی هەولێرە
بیرەکان بێ ڕەحمانە لێدراون، لە ئێستادا قوڵی بیرەکان گەیشتووەتە ٧٠٠ مەتر، پێشبینیش دەکرێت لە ماوەی ٤ ساڵدا بگاتە ١٠٠٠ مەتر
کێشەکە ئەوەیە، ئەم داتایەنە نەک نەبووەتە هۆی بەخۆداچوونەوەی بەرپرسانی پارتی، بەڵکو ئێستا کۆمپانیای لالاڤی هاوبەشی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە
سەرقاڵی دروستکردنی پرۆژەیەکن کە ٣٢٠ ھەزار مەتر دووجای دەکرێت بە دەریاچە و بە ئاوی شیرین پڕدەکرێت، سەرەتا وا بڕیاربوو ئەم پرۆژەیە ئاوەکەی لە زێێ گەورەوە دابینبکرێت، بەڵام بەهۆی زۆری تێچوو نەکرا و لەبری ئەوە ٧٢ بیر لێدرا لەناو پرۆژەکە کە تێکڕا قوڵییان ٧٠٠ مەترە، جارێکی دیکە خەڵکی هەولێر دەکرێتەوە قوربانی ویست و حەزی بازرگانە بێ رەحمەکانی پارتی دیموکرات
پرۆژەکانی هەولێر بەناوی ئەم دەزگا حزبیانەوە وەرگیراون و دواتر فرۆشراون بە کۆمپانیاکانی حیزب
مەکتەبی سیاسی پارتی
لقی دووی پارتی
یەکێتی لاوانی دیموکرات
دەزگای سەتەلایتی کوردستان
جگە لەوە، لە پرسی مۆڵەت و پرۆژەکان جارێکی دیکە کێشەی باڵەکانی ناو پارتی دەرکەوت
لەدوای هاتنە سەردەسەڵاتی مەسرور بارزانی، مۆڵەتی زۆر پرۆژە لە کۆمپانیای سەڵاحەدینی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی وەرگیرایەوە کە بەشێکیان لەڕێی بەکارهێنانی هێزی سەربازییەوە کران و درانە لالاڤ گروپ و ستێر گروپی نزیک لە مەسرور بارزانی
یەکێک لەو پرۆژانە، پرۆژەی (وەیڤی ئاڤینیو) بوو بە ڕووبەری ٩٦٠٠ مەتر کە سەرەتا بەناوی کەناڵی ڕووداو وەرگیرا، پاشان لەگەڵ دەستبەکاربوونی مەسرور بارزانی، درایە لالاڤ گروپ 
مەترسی مەسرور بارزانی بۆ سەر ئیدریس نێچیرڤان بارزانی هێندە زۆرە
لە ماوەی رابردوودا  گروپی کۆمپانیای سەلاحەدین  بەشێک لە زەوییەکانی مەکتەبی سیاسی پێشووی یەکێتیی،  کە رووبەرەکە ی ١ملیۆن مەتر دووجایە و دەکەوێتە شەقامی چل مەتری و گوڵان، لە ترسی داگیرکردنی لە لایەن لالاڤ گروپ ستێر گروپ و دەستەی وەبەرهێنان، هەستاون بە پەرژین کردنی و هەڵواسینی تابلۆ وەک ئاماژەیەک کە ئەو زەویانە موڵکی کۆمپانیاییەکی سەر بە سەڵاحەدین گروپە.




 


ڕیکلام