تائێستا چوار مامۆستای ئاینی لە كەركوك بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

  2020-07-07  | 
چارەسەرکردنی تووشبوویەکی کۆرۆنا لەلایەن دوو پزیشکەوە
رۆیتەرز
 سۆران عەبدولکەریم
تا ئێستا لە شاری كەركوك پێنج مامۆستای ئاینی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش چواریان گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەك لەدیوانی وەقفی سوونی كەركوك بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: تا ئێٍستا پێنج مامۆستا و پێشنوێژو وتار خوێن لەشارەكە تووشی كۆرۆنا بوون لە نێویاندا چواریان گیانیان لەدەستداوە. 
ئەو سەرچاوەیە وتیشی ئەو پێشنوێژو وتارخوێنانەی تووشبوون لەسەرجەم نەتەوەكانی شاركەی تێدایە، سەرجەمیشیان تەمەنیان هەبووە و چەند كەسێكیشیان نەخۆشی دیكەیان لەگەڵدا بووە. 
بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرنا بڕیاردراوە سەرجەم ناوەندە ئاینیەكانی شارەكە دابخرێت هەر بەوهۆیەشەوە تا ئێٍستا وەقفی سونی ناچار بووە بڕیاری كرنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بەڕوی نوێژخوێنان ڕابگرێت. 
كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لەپارێزگای كەركوك تا ئێستا گەیشتۆتە یەك هەزار و 661كەس و 908 كەسیان لەئێستادا لەژێر چارەسەردان و 87 كەسی دیكەش گیانیان لەدەستداوە. 


ڕیکلام