پەرلەمانتاری پارتی: بۆ نەهێشتنی گەندەڵی دەمانەوێ سوود لە ئەزموونی مالیزیا وەربگرین

  2023-02-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای کرد، شاندێکی پەرلەمان سەردانی مالیزیا دەکات و دەیەوێت سوود لە ئەزموونی مالیزیا وەربگیرێت بۆ بنەبڕکردنی گەندەڵی.

لەیلا عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: "بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان سەردانی وڵاتی مالیزیا بکات و مەبەست لێی سوودوەرگرتنە لە توانا و ئەزموونی مالیزیا لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چۆنیەتیی کارکردن لەسەر بەردەوامیی شێوازەکانی چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان.''

 ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پرۆسەی چاکسازی بەردەوامە و چاوەڕێین ڕاپۆرتی نوێ لە حکوومەتەوە پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.''



ڕیکلام