لە هەولێر 274 شوێنی كار داخران

  2020-07-07  | 
ئەرشیف
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەماوەی هەفتەیەكدا 274 شوێن لەلایەن لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبون بە رێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا داخران.

ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد "لە ڕێگەی لیژنەكانی چاودێری و تەندروستی لەسنوری هەر 10 قایمقامیەتەكە لە بەدوا داچون و پشكنین و چادودێریكردنی شوێنەكان بەردەوامە و  274 شوێن داخراون". 
لەو راگەیەندراوەدا داوا لەهاوڵاتییانی سنوری پارێزگاكە و كاسبكاران و هەمو ئەو شوێنانەی بۆ خزمەتی هاوڵاتییان كراوەن دەكات، لەم دۆخە ناهەموار و مەترسیدارەدا بەو پەڕی هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی لە پێناو پاراستنی سەلامەتی و ئاسایشی تەندروستی شارەكە، پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن، دەمامك ببەستن، تا دووچاری سزادان و ڕێكاری یاسایی نەبنەوە.
ئەوە لە كاتێكدایە بە ڕێنمایی وەزیری ناوخۆ سزای توندی ئەو شوێنانەی بە تەواەتی پابەندی بڕیارەكانی خۆپاریزی نەبن رووبەڕوی سزا دەكرێنەوە. 


ڕیکلام