سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە دەڵێت، دوو باڵەخانەی 17 نهۆمی 14 نهۆنمی بەتەواوی خاپوربوون

  2023-02-06  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری رێختەر باکوری کوردستان و تورکیا و سوریای هەژاند و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.


بومەلەرزەکە ١٠ پارێزگای باکوری کوردستانی گرتووەتەوە و بەپێی ئامارەکان تا ئێستا نزیکەی ٥٣ کەس گیانیان لەدەستداوە، هەرەها لە سوریاش تا ئێستا ٥٠ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

پەیمانگای ئەمریکی بۆ روپێوی جیۆلۆجی بڵاویکردووەتەوە ، بومەلەرزەکە بەقوڵایی ١٧.٩ کیلۆمەتر ڕوویداوە.

چەقی بومەلەرزەکە ناوچەی بازارچیک بووە لە پارێزگای کهرمان مەرەش، بومەلەرزەکە بە گەورەترین بوومەلەرزە دادەنرێت لە ١٧ ی ئابی ١٩٩٩ ەوە کە بەهۆیەوە ١٧ هەزار کەس گیانیان لەدەستداو کە ھەزار کەسیان لە ئەستەنبوڵ بوو.

سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە دەڵێت، دوو باڵەخانەی ١٧ نهۆمی ١٤ نهۆنمی بەتەواوی خاپوربوون.

تیمەکانی فریاگوزاری لە تورکیا و سوریا لە شوێنی ناوچە کارەستبارەکانن بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژیر داروپەروی باڵەخانەکاندا ماونەتەوە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا دەڵێت، سەرجەم تیمەکانیان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.


ڕیکلام