ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی: هه‌شت تیرۆریست له‌ ناحیه‌ی ته‌كیه‌ ده‌ستگیر كران

  2023-02-07  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، لە ناحیەی تەکیە هەشت تیرۆریستیان دەستگیرکردوە, دەشڵێت، تیرۆرستەکان لە سنوری قەزای چەمچەماڵ خۆیان حەشارداوە و هەڵهاتوون لە یاسا.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، "دوای رەزامەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، لێکۆڵینەوەی لەبارەی ئەم کەیسەوە دەستیپێکرد و بەڵگەی دروست لەسەر پێشینەی تاقمەکە دەست کەوت و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە رۆژی ٥ ی ٢ ی ٢٠٢٣ لە جەند هەڵمەتێکی جیاجیادا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوکاری هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، ٨ تۆمەتباری لەیاسا هەڵهاتوو کە داواکراوبوون لە دادگاکانی عێراق بە پێی مادەی ٢ تیرۆر دەستگیرکران."

دەشڵێت، پاش لێکۆڵینەوە دەرکەوت تۆمەتبارە دەستگیراوەکان پێشینەی کاری تاوانکاری و تیرۆریان هەبووە و بەشداربوون لەچەندین کردەوەی تیرۆریستی و شەهیدکردنی هاوڵاتی و کارمەندانی هێزەئەمنییەکانی عێراق بە ناوەکانی ( ثامر صالح عبداللە/پۆلیس ، ناجي حمید صحن/پۆلیس ، فۇاد خلف احمد/صحوە ، ثامر حمد صحن/ صحوە ).

دەستگیرکراوەکان لەساڵی (٢٠٠٤) پەیوەندیان بە رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەوە کردوەو بەشداربوون لە ئەنجامدانی چەندین کاری تاوانکاری و تیرۆریستی و دواتر بەیعەتیان بە تیرۆریستانی داعش داوەو دەبنە چەکدارو لەدەروەی یاسا و بەها مرۆڤایەتییەکان درێژە بە کارە تیرۆریستییەکانیان ئەدەن دواتر مەبەستی خۆحەشاردان و بەناوی خوازراو ناسنامەی ساختە و کارکردنەوە دێنە سنوری تەکیە و بازیان نیشتەجێ دەبن .کە سەرجەم دەستگیراوەکانیش رووبەڕووی دادگا کرانەوە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر 


ڕیکلام